به‌رپرسانی پاکستانی و ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێن پاکستان داوای له ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا کردووه هێرشی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانیـیه‌کانی دژ به ملیشیاکان له‌و وڵاته‌دا ڕابگرێت.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن پاکستان هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریکا ژماره‌ی کارمه‌ندانی ده‌زگای زانیاری هێزه‌کانی هه‌ڵمه‌ته تایبه‌ته‌کان له پاکستان که‌مبکاته‌وه.
ئه‌و داواکارییه هاته گۆڕێ له‌و ده‌مه ڕێبه‌رانی هه‌ردوو وڵاته‌که کارده‌که‌ن بۆ چاکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوانیاندا له میانه‌ی گرژی و ئالۆزیـیه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا.
به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای زانیاری (لیۆن پانیتا) وتووێژه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا پاکسـتانیـیه‌که‌ی جه‌نه‌ڕاڵ( ئه‌حمه‌د شوجا پاشا) میوانداری کرد.
وته‌بێژێکی ده‌زگای زانیاری گوتی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو ده‌زگاکه‌ی زانیاری دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌که له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی پته‌و مایه‌وه.
به‌رپرسان ده‌ڵێن هێرشه‌کانی فڕۆکه بێ فرۆکه‌وانه‌کان له ڕاده تێپه‌ڕبووه و له لایه‌ن خه‌ڵکی پاکستانه‌وه په‌سه‌ند نه‌کراوه. هه‌روه‌ها حکومه‌ت به ئاشکرا هه‌ڵوێسته‌که‌ی وه‌ك پێشێلکاری سه‌روه‌ری وڵاته‌که مه‌حکومکردووه.