کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی گومان‌لێـکراوی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دوو موشه‌کی ئاڕاسته‌ی ماشێنێـک له ناوچه‌ی خێڵه‌کی نزیک سـنووری ئه‌فغانسـتان کردووه که بووه‌ته هۆی کوژرانی 3 که‌س.
هێرشه‌که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ناوچه‌ی حه‌سه‌ن خێڵ که نزیکه‌ی 20 کیلۆمه‌تر له میرانشاهی شـاری سه‌ره‌کی باکوری وه‌زیرسـتان ڕوویداوه.
هێرشی هاوشێوه له زووانێـکی ئه‌م مانگه بووه هۆی کوژرانی به لانی که‌م 14 چه‌کدار. کاربه‌ده‌سـتان پـێیان وایه زۆر له ئه‌ندامانی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده له‌و ناوچه ده‌ژین که وه‌ک بنکه‌یه‌ک بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئه‌فغانسـتان به‌کاری ده‌هێنن.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی دانیان نه‌ناوه به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه موشه‌کیـیانه له پاکسـتان. ئه‌و جۆره هێرشانه ناڕه‌زایی لێ ده‌که‌وێته‌وه له لایه‌ن خه‌ڵـکی پاکسـتانه‌وه و هه‌روه‌ها له لایه‌ن حکومه‌تی ئیسلام ئابادیشه‌وه ڕه‌خنه‌یان لێگیراوه.