کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی ده‌ڵێن ،له ئاکامی هێرشێکی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مریکادا ، بۆسه‌ر ناوچه‌یه‌کی عه‌شره‌ته‌کانی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ، شه‌ش میلیشیا کوژراون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به چوار موشه‌ک له ماشێنێکی میلیشیاکان دراوه له هه‌رێمی وه‌زیرستانی باکور.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هێرشه‌که له ناوچه‌ی میر عه‌لی ڕویداوه ، واته ئه‌و شوێنه‌ی میلیشیاکان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو تیایدا چڕ بوونه‌ته‌وه.
له ناوچه‌کانی تری وه‌زیرستانی باکوردا، به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی دابه‌شکردنی خوارده‌مه‌نی له ناوچه‌ی عه‌شره‌ته‌کان ڕاگرتووه ، که له‌وێ و نزیک له نێوه‌ندێکی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه ، هێرشبه‌رێکی خۆکوژ ، به‌لانی که‌م 45 که‌سی کوشتووه .