پاکسـتان نوێنه‌ری دیپـلۆماتی به‌ریتانیای له ئیسلام ئاباد ئاگادارکردۆته‌وه دوابه‌دوای تێبینی‌یه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا که پاکسـتانی به بڵاوکردنه‌وه‌ی تیرۆرزم تاوانبارکردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتانی شـا محه‌مه‌د قوره‌یشی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چاوی به ئاده‌م تۆمسنی کۆمسیاری باڵای به‌ریتانیا له ئیسلام ئاباد که‌وت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ هیندسـتان له هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاگاهی دابوو که‌وا پـێویسـته پاکسـتان ڕێ نه‌دات به هاندانی بڵاوکردنه‌وه‌ی تیرۆر.
تێبینی‌یه‌کانی بووه مایه‌ی توڕه‌بوونی پاکسـتان که هه‌ڵمه‌تێـکی چڕوپـڕی له‌شـکری ئه‌نجام داوه بۆ یارمه‌تی وه‌ده‌رهێنانی تاڵیبان و میلیشـیاکانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له سـنووره‌کانی.
سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌م وته‌یه‌ی ڕاگه‌یاند دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دۆکۆمێنته‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا که باسی له په‌یوه‌ندی له نێوان ده‌زگای زانیاری پاکسـتان و خراپـکارانی تاڵیبان له ئه‌فغانسـتان ده‌کات.