به‌رپرسانی ئاسایشی پاکستانی ده‌ڵێن پتر له 100 چه‌کداری تاڵیبان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌کی ئاسایش له وه‌زیرستانی باشور و له ئاکامدا شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا به‌رپابووه. هێرشه‌که له به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بوو له ناوچه‌ی مهرابی له نزیک سنووری ئه‌فغانستان.
به‌رپرسانی پاکستانی ده‌ڵێن هێزه‌کانیان به‌لای که‌م 10 چه‌کداری تاڵیبانیان کوشتووه و له شه‌ڕ و پـێکدادانهکهشدا 7 سه‌ربازی پاکستانی برینداربوون.
له رووداوێکی توند و تیژی دیکه‌دا، به هۆی تهقینهوکانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی نێو وڵاته‌که به لای که‌م 7 که‌س کوژراون.
له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکدا له شاری پیشاورهری باکوری وڵات به لای که‌م 4 که‌س کوژران. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی پاکستانی ده‌ڵێن به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی نێو جاده به رووی ئۆتۆمبیلکدا، که پۆلیسی هه‌ڵگرتبوو له پارێزگای بلوچستانی باشوری خۆرئاوا، کوژرانی 2 که‌س و هه‌روه‌ها برینداربوونی یه‌ک که‌سی لێکه‌وته‌وه. ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌کانی رانه‌گه‌یاندووه.