به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب، زیاتر له 65 که‌س کوژراو‌ن و نزیکه‌ی 112 دی برینداربوون له ناوچه‌ی عه‌شیره‌ت نشین له باکوری رۆژئاوای پاکستان نزیک سنوری ئه‌فغانستان.
کاربه‌ده‌ستانی پاکستان ده‌ڵێن، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب، له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسێکی حکوومه‌ت زیاترله 65 که‌س کوژراو‌ن له ناوچه‌ی عه‌شیره‌ت نشین له باکوری رۆژئاوای پاکستان نیزیک سنوری ئه‌فغانستان.
پۆلیس رایگه‌یاند، هه‌ێنی بۆمب ته‌قێنه‌رێکی خۆکوژ سواری ماتۆر بوبوو کاربه‌ده‌ستێکی حکوومه‌تی کردبوو به نیشان که خه‌ریکی کۆبوونه‌وه بوو ده‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌کی ئاشتی له گوندی یکه‌غند له ناوچه‌ی عه‌شیره‌ت نشینی مهمند له باکوری رۆژئاوای پاکستان. دوابه‌دوای رووداوی یه‌که‌م، ئۆتۆمۆبێلێکی بۆمب رێژ کراو ته‌قیبۆوه.
ته‌قینه‌وه‌کانی سه‌رله‌به‌یانی هه‌روه‌ها 112 که‌سیان به‌ریندار کرد و به ده‌یان ده‌ست خانووبه‌ره و بینایان ته‌خت کرد. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ژن و منداڵ له ناو کوژراوه‌کانن.
ته‌قینه‌وه‌کان له کاتێک ڕوویان دا که کاربه‌ده‌ستان له شوێنێکی نزیک رووداوه‌که، خه‌ریکی دابه‌شکردنی کورسی چه‌رخدار و شتومه‌کی تر له‌ناو خه‌ڵکدا بوون.
مهمند به‌شێکه له ناوچه‌ی عه‌شیره‌ت نشین که حکوومه‌ت ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ردا نیه، وه‌ها باوه‌ڕ ده‌کرێت میلیتانی تالیبان و ئه‌لقاعده خۆیان له‌وی شاردبێته‌وه.