کاربه‌ده‌سـتان له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان ده‌ڵێن بۆمبێـک له نێو پاسێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 19 که‌س که شه‌شیان ژن بوون و هه‌روه‌ها برینداربوونی 35 که‌سی دیکه.
ته‌قینه‌وه‌که ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شـاری پـیشـاوه‌ر بووه که ده‌که‌وێته ناوچه‌یه‌کی نیمچه سه‌ربه‌خۆی پاکسـتان له نزیک سنووره‌کانی ئه‌فغانسـتانه‌وه.
پاسه‌که کارمه‌ندانی حکومه‌ت و خه‌ڵـکی ئاسایی دیکه‌ی تێدابووه و له پـیشـاوه‌ره‌وه به‌ره‌و شـارۆچکه‌ی چارسادا به‌ڕێکه‌وتبوو.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام تاڵیبانه‌کانی پاکسـتان پـێشـتر به سه‌دان ته‌قینه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه‌یان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ئه‌نجامداوه.