کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن دوو خۆکوژ خۆیان له ناوچه‌یه‌کی خێڵه‌کی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌م 50 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 100 که‌سی دیکه برینداربوون.
ئه‌یاز گول په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئیسلام ئاباد ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
ئه‌و په‌لاماره کوشـنده‌یه له ناوچه‌ی خێڵی موهمه‌ند ڕوویدا، له‌و شـوێنه‌ی که هێزه‌کانی ئاسایشی پاکسـتانی خه‌ریکی کرداری دژ به یاخیبوون بوون.
شایه‌تحاڵه‌کان و کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 2 په‌لامارده‌ری خۆکوژ به سواری ماتۆڕ و جلوبه‌رگی پـۆلیسه‌وه ئامێره‌کانیان له داموده‌زگایه‌کی حکومه‌تی له غالانای ته‌قانده‌وه که ناوه‌ندێـکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمێـکی سـنووریـیه.
گوتراوه ئامانجه‌که پـێـده‌چێت کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نه‌ریتی کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی و ڕیش سپـیـیانی خێڵه‌کی بووبێت که خه‌ریکی باسکردن و سـازکردنی میلیشـیای دژ به تاڵیبان بوون.
ئه‌مجه‌د عه‌لی خان به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای حکومه‌تی له ناوچه‌که که‌مێـک پاش ڕووداوی په‌لاماره‌که بۆ په‌یامنێران دووا و گوتی په‌لاماره‌کان زۆر کوشـنده بوون چونکه په‌لامارده‌ره‌کان چاکه‌ته‌کانیان پـڕ له گولـله کردبوو.
نزیکه‌ی 100 که‌س برینداربوون و ده‌ڵێت هه‌ندێـکیان برینه‌کانیان زۆر سه‌خته. کاربه‌ده‌سـته‌که ده‌ڵێت پاسه‌وانانی ئاسایشی پهلاماردهرێـکیان له ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی شوێنه‌که گرت، به‌ڵام ئه‌و توانی خۆی بته‌قێنێته‌وه. کاروباری ئاسایشی توند له‌وێ بۆ کۆبوونه‌وه‌که دابینکرابوو.
ئه‌مجه‌د خان ده‌ڵێت شوێنه‌که تا ڕاده‌یه‌ک نیشـانه‌یه‌کی ئاسان بوو، چونکه بێ گومان کاتێـک خه‌ڵکێـکی زۆر سه‌ردانی شوێنێـک بکه‌ن ناتوانێت به ته‌واوه‌تی باری ئاسایشی بۆ مسۆگه‌ر بکه‌یت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌و شوێنه کرایه ئامانج.
ڕیش سـپـیـیانی خێڵه‌کی پـۆلیس و کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی و 2 ڕۆژنامه‌وان له نێو ئه‌وانه بوون که له په‌لاماره‌که‌دا کوژران.