تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی سه‌ر کونسڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری پـیشـاوه‌ری پاکسـتان ڕا‌گه‌یاند که تیایدا به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژران.
گوته‌بێژێـکی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئیسلام ئاباد ڕوودانی هێرشه‌که‌ی پـشـتڕاست کرده‌وه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ڕوون نیـیه ئایا ئه‌وانه‌ی له‌و ڕووداوه‌دا کوژران هێرشبه‌ره‌کان بوون یان کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌که و یاخود خه‌ڵـکی ڕێبوار. هیچ هه‌واڵێـک نیـیه باس له‌وه بکات که‌سـانی ئه‌مه‌ریکایی له‌و هێرشه‌دا کوژرابن.
به لایه‌نی که‌م 3 ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز کونسڵخانه‌که‌ی هه‌ژاند و به دوایدا ده‌سـتکرا به ته‌قه. هێزه‌کانی پـۆلیس به خێرایی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌که‌یان گرت.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتداران گوتیان له ده‌می کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پارتی عه‌وامی له ناوچه‌ی لۆر در له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویداوه و له ئه‌نجامدا به‌لایه‌نی که‌م 40 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کی زۆریش برینداربوون. گومان ده‌کرێت هێرشه‌که خۆکوژی بووبێت. ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به گۆڕینی ناوی ناوچه‌که به‌سـترابوو.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پارتی عه‌وامی پـشـتیوانی له‌و ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـکریانه کردبوو که له دژی تاڵیبان و میلیشـیا ئیسلامیـیه‌کان له وڵاته‌که‌دا کران.