پـۆلیسی پاکسـتان ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی له نوێژی چه‌ژن لێبوونه‌وه و به‌ره‌و ماڵه‌کانیان ده‌گه‌ڕانه‌وه گومانبارێـکی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و 10 که‌سی کوشـتووه و به لای که‌م 17 که‌سی دیکه‌ی بریندارکردووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی چوراشه‌ممه له شـاری کوێتای باشوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ڕوویداوه له‌و کاته‌ی به سه‌دان که‌س له پاش نوێژی جه‌ژن مزگه‌وتێـکی شـاره‌که‌یان به‌جێ ده‌هێشت و به‌ره‌و ماڵه‌کانیان ده‌گه‌ڕانه‌وه.
پـۆلیس ده‌ڵێت بڕوا وایه خۆکوژه‌که ئامانجی ئه‌و مزگه‌وته‌ی شیعه‌ئاینزاکان بووه، به‌ڵام به‌هۆی گرتنی ڕێـگاوبانه‌کانی ده‌وروبه‌ری نه‌یتوانیووه زۆر نزیـک ببێته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له نێو قوربانیـیه‌کاندا به لای که‌م 2 ژن و منداڵێـک هه‌ن. ته‌قینه‌وه‌که هه‌روه‌ها زیانی به چه‌ندین ئۆتۆمبێل و به لای که‌م باڵه‌خانه‌یه‌ک گه‌یاندووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ کۆمه‌ڵ و لایه‌نێـک به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه. کوێتا پایته‌ختی هه‌رێمی بلوچسـتانه و مه‌ڵبه‌ندی میلیتانه‌کانی تاڵیبان و نه‌ته‌وه‌یـیه‌کانه ئه‌وانه‌ی بۆ ده‌یان سـاڵه له دژی حکومه‌ت شه‌ڕ ده‌که‌ن.
پاکسـتان ڕابردوویه‌کی دورودرێژی له توندوتیژی ئاینزایی هه‌یه له نێوان سووننه و شیعه‌کاندا.