ڕۆژی هه‌ینی ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان ژماره‌یه‌کی زۆری هێزی ئاسایشیان له ده‌وروبه‌ری شـوێنه ئاینیـیه‌کاندا له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که بڵاوکردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌ی له مه‌زارێـکی موسڵمانه‌کان له شـاری لاهوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ڕوویاندا و بوونه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 42 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 180 که‌سی دیکه.
هێرشه‌که شه‌وی پـێـنجشه‌ممه کرایه سه‌ر مه‌زاری داتا دوربار کاتێـک به هه‌زاران که‌س بۆ ڕێوڕه‌سمی ئاینی له‌وێ گردبووبوونه‌وه. ئه‌و مه‌زاره شـوێنێـکی پـیرۆزی سۆفیـیه‌کانه و به تایبه‌تی له ڕۆژی پـێـنجشه‌مماندا خه‌ڵـکێـکی زۆری لێ‌کۆده‌بێته‌وه.
پـۆلیس ده‌ڵێت لێـکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن بۆ ناسینه‌وه‌ی هه‌ردوو خۆکوژه‌که له ڕێـگه‌ی پاشـماوه‌ی جه‌سـتیان. ده‌ڵێن یه‌ک له خۆکوژه‌کان خۆی له حه‌وشه‌ی مه‌زاره‌که ته‌قاندۆته‌وه و ئه‌وی دیکه‌یان له ژێرزه‌مینی مه‌زاره‌که که له‌وێ خه‌ڵـکه‌که سه‌رقاڵی ده‌ستنوێژ گرتن بوون.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌نگی خۆی خسـته پاڵ سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی هێرشه‌که.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.