به‌رپرسانی پۆلیسی پاکستانی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێک به ئوتومبیڵێکی بۆمبڕێژکراو خۆی له نزیک پۆلیسخانه‌یه‌ک له هه‌رێمی باکوری خۆرئاوای وڵات ته‌قاندۆ‌ته‌وه و کوژرانی به‌لای که‌م 26 که‌سی لێکه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها پتر له 53 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون ، ئه‌مه‌ش دووهه‌مین هێرشی له‌م جۆره‌یه که له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ڕووبده‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه هێرشه خۆکوژیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له شارۆچکه‌ی هه‌نگوی سه‌ر به پارێزگای خه‌یبه‌ر په‌ختونخوا ئه‌نجامدراوه.
دوێنێش هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به ماشێنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی دابوو به فه‌رمانگه‌یه‌یکی پۆلیس له شاری پیشاوه‌ری پایته‌ختی خۆجێی پارێزگای ناوبراو بوه مایه‌ی کوژرانی به‌لای که‌م 8 که‌س که زۆربه‌یان ئه‌ندامانی هێزی پۆلیس بوون.
ملیشیاکانی تاڵیبان به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه خۆکوژیه‌یان راگه‌یاند و گوتیان ئه‌وه له تۆڵه‌ی کوشتنی ئوسامه بن لادنی سه‌رۆکی تۆڕی قاعیده بووه.