کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێرشێـکی موشه‌کی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌یه‌کی خێڵه‌کی له پاکسـتان 2 گومانباری میلیتانی کوشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی ده‌ڵێن هێرشه‌که خانویه‌کی له شـارۆچکه‌ی میر عه‌لی له باکوری وه‌زیرسـتان کردبووه ئامانج.
ئه‌و ناوچه‌یه بنکه‌یه‌کی ئه‌و یاخیبوو و تاڵیبانانه‌یه که تاوانبارده‌کرێن به‌وه‌ی به درێژایی سـنووری ئه‌فغانسـتان په‌لاماری هێزه‌کانی ناتۆ ده‌ده‌ن.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا فه‌رمانی داوه زیاتر فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان به‌کاربهێنرێن بۆ لێـدانی حه‌شـارگه‌کان له پاکسـتان، ئه‌مه‌ش جۆره ناکۆکیـیه‌کی نێوان واشنتن و ئیسلام ئاباد هێناوه‌ته کایه‌وه.
حکومه‌تی پاکسـتان ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشـانه ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت ئه‌مه سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌ی پـێشـێل ده‌کات.