به‌رپـرسـانی له‌شـکری پاکسـتانی ده‌ڵێن له پـۆسه‌یه‌کی میلیشـیاکان له نزیک سـنووری ئه‌فغانی 7 سه‌بازی پاکسـتانی کوژراون و 16 ی دیکه‌ش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه لێپـرسـراوانی پاکستـانی ده‌ڵێن یاخیبووان دوێنێ له ناوچه‌ی ده‌ته خێڵی باکوری هه‌رێمی وه‌زیرسـتانی خێڵه‌کی په‌لاماری سه‌ربازانی پاکسـتانیان دابوو.
ڕاگه‌یاندنێـکی له‌شـکری پاکسـتانی په‌یوه‌ست ئاماژه به‌وه ده‌کات بۆسه‌که له ده‌می گه‌ڕانێـکی ئاسایی سه‌ربازانی پاکسـتانیدا بووه له شاری میران شـاو بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌نجامیان دابوو.
هاوکات به‌رپـرسـانی پاکسـتانی ده‌ڵێن له هه‌رێمی خێڵه‌کی ئورگزای هێزه‌کانی ئاسایشی پاکسـتان به‌رپه‌رچی هێرشێـکی چه‌کدارانیان بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌کی پـشـکنین داوه‌ته‌وه. له شه‌ڕ و پـێـکدادانی دوای په‌لاماری چه‌کداران هێزه‌کانی ئاسایشی به لای که‌م 15 میلیشـیایان کوشـتووه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له‌شـکری پاکسـتانی له مانگی ڕابردوودا کرده‌یه‌کی له‌شـکری له دژی چه‌کداران له هه‌رێمی ئۆرگزای ئه‌نجام دا.