Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له‌ پاکستان 6 میلیتانی خێڵه‌کی ده‌کوژرێن


به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له‌ پاکستان 6 میلیتانی خێڵه‌کی ده‌کوژرێن
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له‌ پاکستان 6 میلیتانی خێڵه‌کی ده‌کوژرێن

ده‌سه‌ڵاتداران له‌ باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک به‌لانی‌ که‌مه‌وه 6 ئه‌ندامی میلیشیایه‌کی لایه‌نگری حکومه‌ت کوژراون.

به‌رپرسان ده‌ڵێن له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا که‌ له‌ ناوچه‌ی خه‌یبه‌ری خێڵه‌کی له‌سه‌ر سنووری ئه‌فغانستان بووه‌ هه‌روه‌ها به‌لانی‌که‌مه‌وه‌ 3 که‌سی‌ دیکه‌ به‌هۆیه‌وه‌ برینداربوون.

چه‌کداره‌ توندڕه‌وه‌ ئیسـلامیـیه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌دان و زۆرجار هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی پاکستان.

XS
SM
MD
LG