نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و 460 ملیۆن دۆلاره‌ی پـێـگه‌یشـتووه که هه‌فته‌ی ڕابردوو داوای کردبوو بۆ دابینکردنی کۆمه‌کی به په‌له بۆ لێقه‌وماوانی لافاوه‌کانی پاکسـتان.
پاش چه‌ند ڕۆژێـک له‌وه‌ی داوا له کۆمهکبهخشـانی بیانی کرا یارمه‌تی زیاتر بۆ خه‌ڵـکی پاکسـتان بنێرن، گوته‌بێژی کاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (ماوریزیۆ جولیانۆ) ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشـتووه زیادی کردووه و ئێسـتا 54% ئه‌و پاره‌یه‌یان پـێـگه‌یشـتووه که داوایان کردبوو. به‌ڵام گوتیشی هێشـتا گرفت هه‌ر هه‌یه.
کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاگاهیان داوه له‌وه‌ی شه‌پـۆلێـکی دیکه‌ی مردنی خه‌ڵـکی ڕووبدات، ئه‌ویش به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی له ڕێی ئاوه‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی خۆراک و ئاوی خاوێن و شوێن و په‌نا.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند 39 ملیۆن دۆلاری دیکه بۆ یارمه‌تیـیه مرۆیییه‌کان بۆ پاکسـتان ده‌نێرێت، به‌وه‌ش کۆی کۆمه‌کی ئه‌وروپا ده‌گاته 90 ملیۆن دۆلار.
سێ هه‌فته له بارانبارینی وه‌رزی به‌خوڕ له هه‌رێمه‌کانی خه‌یبه‌ر په‌ختوونخوا و پـونجاب و سندی پاکسـتان بوونه مایه‌ی لافاوی گه‌وره و کاری کرده سه‌ر ژیانی نزیکه‌ی 20 ملیۆن که‌س و مه‌زه‌نده ده‌کرێت 1600 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدابێت. کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن زیاتر 650 هه‌زار که‌س بێ شوێن ماونه‌ته‌وه.