کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی له پاکسـتان ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری گومانبار له ناوچه‌ی خێڵه‌کی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که بۆسه‌یه‌کیان بۆ کاروانێـکی ماشێنی سیڤیلی ناوه‌ته‌وه و به لایه‌نی که‌م 18 که‌سیان لێ کوشـتوون.
گه‌واهیده‌ران و کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه کاتێـک ئه‌و کاروانه به‌ره‌و شـاری پـیشـاوه‌ر به‌ڕێـکه‌وتبوو، ئه‌و کۆمه‌ڵه چه‌کداره له گوندی چار خێڵ له ناوچه‌ی کوڕامی خێڵه‌کی پـڕ کێشه ده‌سـتیان به ته‌قه‌کردن له دوو ئۆتۆمبیلی کاروانه‌که کردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هه‌موو قوربانیـیه‌کان شیعه ئاینزان، وه ڕه‌نگه توندوتیژی تایفه‌گه‌رایی هۆکاری هێرشه‌که بووبێت.
ڕفاندن و بۆسه نانه‌وه به‌رده‌وام له‌و ڕێـگه‌یانه‌ی پـیشـاوه‌ر به ناوچه‌ی کوڕام ده‌به‌سـتێته‌وه دووباره ده‌بنه‌وه، له ماوه‌ی زیاتر له سێ سـاڵه چه‌ندین هێرشی له‌و جۆره له‌و ناوچه‌یه کراون.