له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له ده‌می پرسه‌یه‌کدا له هه‌رێمی باکوری خۆرئاوای پاکستان ، 25 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له ده‌می گێڕانی ڕێوڕه‌سمی نوێژکردن له‌سه‌ر ته‌رمی ڕابه‌رێکی خێڵه‌کی روویدا له ناوچه‌ی دیری خوارووی خێڵه‌کی. له ته‌قینه‌وه‌که‌دا سه‌رباری کوژراوان ، پتر له 60 که‌سیش برینداربوون .
سه‌باره‌ت به رووداوه‌که به‌رپرسانی پۆلیسی خۆجێی پاکستانی ده‌ڵێن له ته‌قینه‌وه‌که‌دا ئه‌ندامانی گروپێکی میلیشیای تێدا کرانه ئامانج ، ئه‌و گروپه‌ی له لایه‌ن رابه‌رێکی خێڵه‌کی دامه‌زرێندرابوو ، بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی میلیتانه ئیسلامیه‌کان له ناوچه‌که‌دا.
کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که ئایا هێرشبه‌رێکی خۆکوژ ئه‌نجام ده‌ری کاری ته‌قینه‌وه‌که بووه یان نا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌ن و گروپێک به‌رپرسیارێتی ئانجامدانی کاره‌که‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
هه‌رێمی خێڵه‌کی پاکستانی نزیک سنووری ئه‌فغانیـیه مه‌ڵبه‌ندی وشه‌ڕ و توندوتیژی نێوان میلیتانه ئیسلامیـیه‌کا ن و نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی پاکستانی بووه .