کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن کۆی ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له ناوه‌ندێـکی مهشـقکردنی نیمچه له‌شـکری له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که گهیشـووهته 80 که‌س.
تاڵیبانی پاکسـتان ده‌ڵێت ئه‌و له تۆڵه‌ی کوژرانی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن هێرشه‌که‌ی ئه‌نجام داوه. ده‌شڵێت ئه‌مه یه‌که‌م تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه بۆ کوژرانی بن لادن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان ده‌ڵێن هێرشه‌که ڕۆژی هه‌ینی له به‌رده‌م ناوه‌ندی مه‌شق و ڕاهێنانی نیمچه سه‌ربازانی نوێ له ناوچه‌ی شهبهقداری هه‌رێمی چارسه‌دا ڕوویداوه. هه‌روه‌ها به ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون. ده‌شڵێن له‌و کاته‌دا بووه که سه‌ربازه‌کان ده‌هاتنه ده‌رێ له ناوه‌نده‌که و سواری ماشێنه‌کان ده‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی بۆ پـشـوویهکی کورت به‌ره‌و ماڵه‌کانیان بڕۆنه‌وه.