کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش له پاکسـتان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه له باکوری ڕۆژئاوای شـاری پـیشـاوه‌ر بۆمبێـکی لاڕێ به ماشێنێـکی پـۆلیسـدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا پـۆلیسێـک کوژراوه و به لایه‌نی که‌م 12 که‌سی دیکه برینداربوون.
جواد خان جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیس به په‌یامنێرانی گوت هێرشه‌که کراوه‌ته سه‌ر ماشێنه‌که له‌و ده‌مه‌ی له‌گه‌ڵ ماشێنێـکی دیکه‌دا بوو که زیندانیانی له بنکه‌یه‌کی پـۆلیسه‌وه ده‌گواسته‌وه.
گوتیشی شاره‌زایانی تیمی تایبه‌ت به پـوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆمب مه‌زنده ده‌که‌ن بۆمبه‌که 5 کیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی بووبێت. گوتیشی 5 له برینداره‌کان له هێزه‌کانی پـۆلیسن و دووانیان به سه‌ختی برینداربوون.
جواد خان ده‌شڵێت گومانباره‌کان ده‌سـتگیرکراون.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت تاڵیبانی پاکسـتان به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاندووه.