ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی بۆ سه‌ر باره‌گایه‌ک له ناوچه‌ی باکوری ڕۆژئاوای وڵات و هاوسـنووری ئه‌فغانسـتان 4 میلیتانی گومانبار کوژراون.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ئاگر به‌ربووه‌ته باره‌گاکه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکاش هێرشه‌که‌یان پـشـتڕات‌کردۆته‌وه.
هێرشی ڕۆژی سێشه‌ممه له نزیک شـاری میران شه‌هری هه‌رێمی باکوری وه‌زیرسـتان ده‌بێت به یه‌که‌م هێرش له پاش هێرشی هه‌لیکۆپـته‌ره‌کانی هێزه‌کانی ناتۆ ئه‌وه‌ی تیایدا به هه‌ڵه له نزیک سـنووری پاکسـتانه‌وه 24 سه‌ربازی پاکسـتانیان کوشـتبوو.
ئه‌م هێرشه ئه‌وه‌نده‌ی دیکه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتانی خراپ کرد و پـێشـووتریش پاکسـتان هێڵه‌کانی گه‌یاندنی پـێداویسـتی بۆ هێزه‌کانی ناو ئه‌فغانسـتان داخسـتبوو.
له مانگی دوازده‌ی ڕابردوودا ڕۆژنامه‌یه‌کی به ناوبانگی ئه‌مه‌ریکایی ڕایگه‌یاندبوو که ده‌زگای ناوه‌ندی سیخوڕی ئه‌مه‌ریکایی ناسراو به CIA هێرشه‌کانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی له دژی میلیتانه پله و پایه نزمه‌کان بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته ڕاده‌گرن له هه‌وڵێـکدا بۆ چاکـکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتاندا.
ڕۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمز له زاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا که ناویان ئاشـکرا نه‌کرد ڕایگه‌یاندبوو ده‌زگای CIA به نهێنی هێرشه‌کانی ڕاگرتووه به ئامانجی هێورکردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌کان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا له پاش زنجیره‌یه‌ک هێرشی کوشـنده.