به‌رپرسانی پاکستانی ده‌ڵێن ژنێکی هێرشبه‌ری خۆکوژ ، خۆی و هه‌روه‌ها ژنێکی دیکه‌ی له نزیک بازگه‌یه‌کی پۆلیس له شاری پیشاوه‌ری باکوری خۆرئاوای وڵات کوشتووه.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌که ، کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی ده‌ڵێن ژنێک هه‌نارۆکێکی گرتووه‌ته هێزه‌کانی پۆلیس به‌ر له‌وه‌ی هێله‌که بۆمبرێژکراوه‌که‌ی به‌ری بته‌قێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له دوری چه‌ند مه‌ترێک له شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی نێو جاده ئه‌وه‌ی که تیایدا 4 پۆلیس و منداڵیک کوژران ، که ئه‌مڕۆ به چه‌ند خوله‌کێک رووی‌دابوو، به‌ر له‌وه‌ی ژنه هێرش به‌ره خۆکوژه‌که خۆی بته‌قێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها له ته‌قینه‌وه‌که‌ی یه‌که‌مدا به لای که‌م 14 که‌س برینداربوون. کاتێک ئۆتۆمبیلێکی پۆلیس به هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبه‌که ئه‌وه‌ی له نێو عه‌ره‌بانه‌یه‌کی ده‌ستیدا دانرابوو له دوره‌وه به کۆنترۆڵ ته‌قێندرابووه‌وه. هاوکات له ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌مدا به‌لای که‌م 3 که‌س برینداربوون.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، به‌رپرسانی پۆلیسی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ئه‌وان وا لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان ئاشکراببێت که ئایا ئه‌و ژنه‌ی له هێرشی هاویشتنی هه‌نارۆکه‌که‌دا کوژرابوو، یاریده‌ده‌ری ژنه هێرشبه‌ره‌که بووه یان نا و هه‌ر که‌سێکی رێبوار بووه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پێکردنه ئه‌وه‌یه که ئه‌نجامدانی هێرشی خۆکوژی له لایه‌ن ژنانه‌وه له پاکستان کارێکی به ده‌گمه‌ن باو نیـیه.
شاری پیشاوه‌ر، ئه‌وه‌ی دوو هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆی تێدا ئه‌نجامدران، نزیک سنووری نائارامه له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان و ئه‌م ناوچه‌یه له‌م ساڵانه‌ی دوایـیدا چه‌ندان هێرشی تاڵیبان و قاعیده‌ی به خۆوه بینیوه.