ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه پاکسـتان ڕایگه‌یاند ده‌روازه‌یه‌کی سـنووری کردۆته‌وه که له لایه‌ن ناتۆوه به‌کارده‌هات بۆ گه‌یاندنی پـێداویسـتی بۆ ئه‌فغانستان.
ڕۆژی 30 مانگی ڕابردوو پاکسـتان ده‌روازه‌ی تورخه‌می داخست له ناوچه‌ی خێڵه‌کی له باکوری ڕۆژئاوا، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شـدا فڕۆکه هه‌لیکۆپـته‌ره‌کانی ناتۆ موشه‌کیان گرته سه‌ربازه‌کانی پاکسـتان و تێدا 2 سه‌رباز کوژران.
ده‌سـتبه‌جێ ناتۆ له‌گه‌ڵ پاکسـتان ده‌سـتیان کرد به لێـکۆڵینه‌وه و فڕۆکه‌وانه ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان سه‌ربازه‌کانی پاکسـتان به توندڕه‌و تێـگه‌یشـتبوون. وڵاته یه‌کگرتوه‌کان پۆزشی هێنایه‌وه بۆ ئه‌م ڕووداوه.
ئه‌م داخسـتنی سـنووره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجامدار. له هه‌مان کاتدا به‌رپـرسـانی ئیستیخباراتی پاکسـتان ده‌ڵێن وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێرشیان کردووه به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان له ناوچه‌ی خێڵه‌کی باکوری ڕۆژئاوا و به لایه‌نی که‌مه‌وه 4 که‌س کوژراون.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان ئامانجی ماڵێـک بووه له باکوری وه‌زیرسـتان که به ناوچه‌یه‌کی ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده تاڵیبان ناسراوه له‌سه‌ر سـنووری ئه‌فغانسـتان.