سه‌رۆک وه‌زیری پاکستان ئه‌و قسه‌و قسه‌ڵۆکه‌کانی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه که ده‌ڵێن گوایه کوشتنی بن لادن له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه نیشان ده‌دات که وڵاته‌که‌ی ده‌ستی له شاردنه‌وه‌ی ڕێبه‌ری ئه‌ڵقاعیده دا هه‌بووه.
له میانه‌ی وتارێکی دا بۆ په‌رله‌مان یوسف ڕه‌زا گیلانی ئه‌و ئیدعایانه‌ی به‌بێ بناغه له‌قه‌ڵه‌م دا. گوتی شتێکی نادروسته بۆ هه‌رکه‌سێک ئه‌گه‌ر بڵێت کاربه‌ده‌ستانی پاکستان یان ئاژانسی موخابه‌راتی پاکستان په‌یوه‌ندییان به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌بێت. ئه‌و پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ له‌شکر و ده‌زگای موخابه‌راتی وڵاته‌که‌ی و به شتێکی به به‌های وڵات ناودێری کردن.
شایانی باسه هێزی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر له میانه‌ی هێرشێک له شاری ئیبت ئابادی پاکستان ئۆسامه بن لادنیان کوشت. سه‌رۆک وه‌زیر یوسف ڕه‌زا گیلانی گوتی کوشتنی ئه‌و ڕێبه‌ری تیرۆرسته ڕه‌وا بوو.
ڕێبه‌ری پاکستان هه‌مو ده‌زگاکانی موخابه‌راتی جهیانی تاوانبار کردووه به‌وه‌ی که نه‌یانتوانیوه شوێنی بن لادن بدۆزنه‌وه و هه‌روه‌ها فه‌رمانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بزانرێت چۆن ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده توانیویه‌تی له پاکستان‌دا خۆی حه‌شار بدات. ژه‌نه‌ڕاڵێکی باڵای له‌شکر ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه به‌ڕێوه ده‌بات.
سه‌رۆک وه‌زیر یوسف ڕه‌زا گیلانی به یاسادانه‌رانی گوت ئه‌رکی سه‌ره‌کی وڵات بن بڕکردنی تیرۆرسمه و هیچی تر له کاتێکدا 30 هه‌زار که‌س و 5 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایش له‌و پێنداوه دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌ڕیز گیلانی ڕه‌خنه‌شی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گرت و گوتی کردارێکی یه‌کلایه‌نه‌ی له‌و جۆره له نێو خاکی پاکستان‌دا مه‌ترسی کۆمه‌ڵێک هه‌لومه‌رجی گرنگی لێ ده‌که‌وێته‌وه. به‌ڵام ئاماژه‌شی به‌وه کرد که پاکستان په‌یوه‌سته به گرنگی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا. گوتیشی هاوپه‌یمانێتی ئه‌مه‌ریکاو پاکستان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی تیایه و له سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن و بڕوا به‌یه‌کتره.
لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیری پاکستان له کاتێکدایه که ئه‌ندامانی پارتی ئۆپۆزسیۆن به سه‌رکردایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو نه‌واز شه‌ریف هێڕشه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا مه‌حکوم ده‌که‌ن و به سه‌رپێچیکردن له سه‌روه‌ری پاکستانی ده‌زانن.