له ڕاگه‌یاندنێکدا نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت بۆ گه‌ڕێکی تری سه‌ره‌ک وه‌زیری خۆی هه‌ڵنابژێرێته‌وه.
ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت به‌شێک له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕه‌شه‌با به‌هێزه‌ی گۆڕانکاری که له ناوچه‌که‌دا به‌ڕێوه‌یه.
به‌ڕێز جه‌میل ده‌شڵێت گه‌لانی عێراق له‌م ماوه‌یه‌دا دووچاری جۆرێک له بێ هیوایی بوون به‌هۆی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ، به‌هۆی ده‌زگا جێبه‌جێکاره‌کانی وڵاته‌که‌وه که تا ئێستا نه‌یانتوانیوه به ئاستی پێویست بۆ گه‌لانی عێراق دابین بکه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا لێکچون هه‌یه له نێوان بارودۆخ و ژینگه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌ک میسر و تونس‌دا ، ئوسامه جه‌میل ده‌ڵێت جیاوازی نییه له هه‌ل ومه‌رجه‌کانی عێراق و ئه‌و وڵاتانه‌ی تردا له ڕووی ئابوریه‌وه به‌ڵام له ڕووی سیاسیه‌وه ره‌نگه تا ئه‌ندازه‌یه‌ک جیاوازی هه‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:29 خوله‌که.