Accessibility links

ئۆسامه‌ جه‌میل: پـێموایه‌ به‌ ته‌وافوقی سیاسی له‌ عێراق ناوی گه‌نده‌ڵکاران ئاشـکرا ناکرێن

  • Haider Karim

ئوسامه‌ جه‌میل

ئوسامه‌ جه‌میل

ئوسامه‌ جه‌میل ده‌ڵێت بوونی حاڵه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق شتێکی تازه‌ نییه‌، به‌ڵکو هه‌ر له‌ دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێنه‌وه‌ گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام بووه‌، چونکه عێراق خاوه‌نێکی باشی نه‌بووه‌ و وڵاتێکی به‌هێز نه‌بووه‌. به‌ رووی هه‌موو دونیادا کراوه‌ته‌وه‌ کۆمه‌ڵێک لایه‌نی سیاسی تێدایه‌ هه‌موویان ململانێیانه‌ له‌سه‌ر پاره‌ و له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات. حکومه‌تی عێراق حکومه‌تێکی لاوازه‌ و ده‌سه‌ڵاتێـکی به‌هێزی نییه‌. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وا له‌ ده‌وری کۆبوونه‌ته‌وه‌ زۆربه‌یان مشه‌خۆرن ئه‌و ڕه‌وشه‌ی له‌ عێراق هه‌یه‌ به‌ هه‌لێک ده‌زانن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌کانی خۆیان. بۆیه‌ هه‌رکه‌سه‌و له‌ڕاست خۆیه‌وه‌ خه‌ریکی گه‌نده‌ڵییه‌. ئوسامه‌ جه‌میل ده‌ڵێت گرفته‌که‌ له‌وه‌دایه‌ ته‌نانه‌ت ئێستا له‌ نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراقیش بڕی 17 ملیار دۆڵار دیار نییه‌ که‌ کاتی خۆی بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ هاتووه‌، یان ئه‌و به‌رپرسانه‌ی سه‌ره‌تای هاتنه‌ سه‌رکاریان له‌ عێراق له‌ دوای هاتنی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام بوون له‌ گه‌نده‌ڵی. گه‌نده‌ڵی و دزییه‌کان بێ شومارن به‌ به‌رده‌وامی ڕۆژانه‌ هه‌ستی پێ ده‌کرێت. به‌ڵام ئاشکراکردنی ئه‌م شته‌ و لێدوان له‌سه‌ری من پێموایه‌ زیاتر بۆ فشارێکی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر لایه‌نی ده‌سه‌ڵات که‌ خۆی له‌ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌کان ده‌بینێته‌وه‌ به‌ زیاده‌ی کورده‌کانیش.

ئوسامه‌ جه‌میل ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به‌ لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له‌ وتووێژێکیدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌شڵێت من وای لێ تێده‌گه‌م ئه‌مه‌ کارێکی قورس بێت که‌ لێژنه‌ی نه‌زاهه‌ ناوی ئه‌وانه‌ ئاشکرا بکات که‌ به‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ گلاون و له‌ ئاخیردا هه‌ر به‌ ته‌وافقی سیاسی یان به‌ هه‌ر شێوازێک له‌ شێوازه‌کان ناهێڵن ئه‌و ناوانه‌ ئاشکرا بکرێن به‌ تایبه‌تی ناوی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان، ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر ئاشکرا بکرێت ناوی ئه‌و به‌رپرسه‌ بچووکانه‌ بێت که‌ پشتییان نییه‌.

مامۆ‌ستا ئوسامه‌ له‌ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی که‌ گوایا سه‌رۆک و سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق فشاریان خستۆته‌ سه‌ر لێژنه‌ی نه‌زاهه‌ که‌ ناوی ئه‌وانه‌ بڵاونه‌که‌نه‌وه‌ که‌ به‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ گلاون، گوتی به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر وابێت وه‌ک دوو له‌ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی نه‌زاهه‌ گوتوویانه‌ که‌ له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی و مالیکییه‌وه‌ فشاریان له‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوی گه‌نده‌ڵکاران بڵاونه‌که‌نه‌وه،‌ ئه‌وه‌ پێموایه‌ کارێکی باش نییه‌ و زیانێکی گه‌وره‌ به‌و دوو که‌سایه‌تییه‌ و حیزبه‌کانیان ده‌گه‌یه‌نێت.

هه‌روه‌هاش ئوسامه‌ جه‌میل ده‌ڵێت به‌رپرسانی کورد له‌ هه‌رێمی کوردستانیش زۆریان له‌ مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌گلاون. یه‌ک له‌بوونی حاڵه‌تی ئۆپۆزسیۆن و خۆپیشاندان که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیپێکرد به‌ پله‌ یه‌ک به‌بوونی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ زۆره‌یه‌ که‌وا له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌ ، مادام له‌وێ هه‌بێت ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ حاڵه‌تێکی ئاسایی بێت له‌ به‌غداش به‌رپرسانی کورد دووچاری گه‌نده‌ڵی بووبن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:56 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG