دوای ڕاگه‌یاندنی ڕێکه‌وتنی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێک سه‌باره‌ت به که‌م کردنه‌وه‌ی 1.2 ملیون به‌رمیل نه‌وت له به‌رهه‌م هێنانی ڕۆژانه‌یان، نرخی نه‌وت له بازار جیهانییه‌کاندا هه‌ڵکشانێکی زۆری به خۆیه‌وه دیت. ئه‌مه یه‌که‌مین ڕێکه‌وتنی ئۆپێک بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له 8 سالی ڕابردوودایه.
مۆحه‌ممه‌د سالێح ئه‌لساده، به‌رپرسی کاتی ڕێکخراوه‌ی وڵاتانی به‌رهم هێنه‌ری نه‌وت ڕایگه‌یاند که ئه‌م که‌م کردنه‌وه له ڕۆژی یه‌که‌می مانگی ژانویه‌وه، واته له یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی نوێی زایینی‌وه، ده‌ست پێده‌کات. نرخی نه‌وت دوو ساڵ پێش ئێستا، له ساڵی 2014 زایینی‌دا، دووقاتی نرخی ئێستا بوو.
ئه‌لساده وتی ئۆپێک چاوه‌ڕوان ده‌کات که هاوکات له‌گه‌ڵ که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئۆپێک، هه‌ندێک له وڵاتانی تری به‌رهه‌م هێنه‌ری نه‌وت که ئه‌ندامی ئۆپێکیش نین کۆی به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی خۆیان تا 600 هه‌زار به‌رمیل که‌م بکه‌نه‌وه.
ئه‌لساده ئاماژه‌ی به نێوی ئه‌و وڵاتانه نه‌دا و ته‌نیا وتی ڕووسیا ئاماده‌یه له به‌رهه‌م هێنانی ڕۆژانه‌ی خۆی 300 هه‌زار به‌رمیل که‌م بکاته‌وه. ڕووسیا هه‌ر ئیستا ڕۆژانه 10 ملیون به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێنیت.
به‌رپرسی ئۆپێک هه‌روه‌ها وتی: " ئه‌م ڕێکه‌وتنه ده‌ره‌نجامی به‌رپرسیار بوونی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێک و وڵاتانی غه‌یری ئه‌ندام بۆ ڕاگرتنی کارامه‌ی و سه‌لامه‌تی ئابووری جیهانه.
به پیی ڕێکه‌وتنه‌که به‌رهه‌م هێنانی عه‌ره‌بستان سعودی ڕۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل که‌م ده‌کات و ده‌گاته ڕۆژانه 10 ملیون و 600 هه‌زار به‌رمیل. به‌ڵام ئێران چون ده‌ڵێت ئێشتا نه‌گشتوه‌ته ئاستی به‌رهه‌م هێنانه‌که‌ی پێش ده‌ستپێکی گه‌مارۆکانی ئه‌نجو‌مه‌نی ئاسایش له 10 سال له‌مو پێش، به‌رهه‌می خۆی دانابه‌زێنێت و ڕیگه‌ی پێ ده‌درێت به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی خۆی بگه‌یێنێته 3 ملیون 797 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت تا بگه‌یێته‌وه پێش ده‌ستپێکی گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
به‌رهه‌می نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێک ئێستا 33 ملیون و 600 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژدایه و به پێی ڕاپۆرتی ڕویتێرز، وه‌زیرانی وزه و نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندامانی ئۆپێک له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتن که ئه‌م ڕێژه تا 32 ملیون و 500 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زێنن.