له درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق، جۆن مه‌یجه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری به‌ریتانیا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له په‌رله‌مانی هه‌رێم گوتارێکی پێشکه‌ش کرد.
له به‌شێکی گوتاره‌که‌یدا، به‌رێز مه‌یجه‌ر تیشکی خسته سه‌ر دواترین پێشهاته سیاسی و ئابووریه‌کانی هه‌رێم و ناوچه‌که.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان عومه‌ر نوره‌دینی گوتی، به‌رێز مه‌یجه‌ر پشتیوانی بۆ ئه‌زمونی هه‌رێمی کوردستان و پرۆسه‌ی چاکسازی له هه‌رێمدا ڕاگه‌یاند.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌و پشتیوانیه، په‌رله‌مانتار نوره‌دینی گوتی، پشتیوانی که‌سایه‌تیه‌کی ناسراوی جیهانی وه‌ک جۆن مه‌یجه‌ر بۆ ئه‌زمونی هه‌رێمی کوردستان، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که له باری سیاسی، دیبلۆماسی و ئابووری، پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌روادێت و به‌هێزتر ده‌بێت.
بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆکه، فایلی ده‌نگی ژێره‌وه کلیک بکه.