Accessibility links

گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ڕه‌خنه‌ له‌ مالیکی ده‌گرێت

  • Omar Farhadi

دکتۆر ئومێد سه‌باح عوسمان وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق، دوای سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی بۆ شـاری که‌رکوک ڕۆژی سێشه‌ممه‌ و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی حکومه‌ته‌که‌ی بێ ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌ کورده‌کان له‌م شـاره‌دا, هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک، وه‌ له‌ لێـدوانێـکدا که‌ که‌رکوک شـارێـکی عێراقیـیه‌، له‌ وه‌ڵامی مالکیدا گوتی: به‌ڕێز نوری ئه‌لمالیكی نیازی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عێراقی ئاشكرا كرد له‌ میانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی دوێنێی بۆ كه‌ركوک. ئه‌و خۆی له‌و پرسه‌ به‌دوور گرت و ته‌نانه‌ت ئاماژه‌یه‌كیشی به‌ مادده‌ی 140 نه‌دا و له‌لای خۆیه‌وه‌ ناسنامه‌یه‌كی بۆ كه‌ركوک داتاشی وه‌ک مانۆڕێک بۆ راكێشانی مه‌یلی هه‌ندێ له‌ شۆڤینستان.

له‌ درێژه‌ی لێـدوانه‌که‌یدا گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕێز مالیكی بیه‌وێت كێشه‌ی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، له‌سه‌ری پێویسته‌ مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكات و ده‌رفه‌ت به‌ دانیشتووانی كه‌ركوک بدرێ‌ چاره‌نووسی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن.

له‌ کۆتایـیدا دکتۆر ئومێد سه‌باح عوسمان گوته‌بێژ به‌ ناوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت ناسنامه‌ی كه‌ركوك به‌ هێنانی چه‌ندین لیوای هێزی تایبه‌ت و سووڕاندنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ به‌ ئاسماندا ده‌ستنیشان ناكرێ. ناسنامه‌ی كه‌ركوک: شارێكی عێراقیه‌ و ناسنامه‌كه‌شی كوردستانیـیه‌.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شـاندێـکی باڵای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان به‌ سه‌رۆکایه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د جێـگری سه‌رۆکی حکومه‌ت سه‌ردانی شـاری که‌رکوکیان کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی یه‌که‌ ئیداریـیه‌کانی پارێزگاکه‌ کۆبوونه‌وه‌.

به‌ ئاماده‌بوونی دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک و حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه‌. هه‌روه‌ها به‌پـێی هه‌واڵه‌کان جگه‌ له‌ یه‌ک ئه‌ندامی عه‌ره‌ب ئه‌ندامه‌ عه‌ره‌به‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ نه‌بوون. هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی لیستی به‌ره‌ی تورکمانی و ئه‌ندامه‌کانی ئاشوری وکلدانی و مه‌سیحیـیه‌کان و پـێـکهاته‌کانی دیکه‌ ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوون.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:53 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG