کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌ی سه‌رکرده سیاسیـیه‌کانی عێراق به مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی دواکه‌وتنی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ و دابه‌شـکردنی هه‌رسێ پـۆسته سه‌ره‌کیـیه‌که و پـۆسـته‌کانی دیکه کاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8 ی تشرینی دووه‌م له هه‌ولێر ده‌سـتیپـێـکرد.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه که سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی عێراق به‌شـدار له پـرۆسه‌ی سیاسی تێدا به‌شـداربوون له‌سه‌ر ده‌سـپـێشـخه‌ریـیه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی بۆ کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانی سیاسی ئه‌نجام درا.
له سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که سه‌رۆک بارزانی سـوپاسی ئاماده‌بووانی کرد که به ده‌م ده‌سـپـێشـخه‌ریـیه‌که‌وه هاتن و گوتی ئه‌زموونی ڕابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که عێراق به تاکڕه‌وی به‌ڕێوه‌ناچێت و پـێویسته هه‌موو لایه‌ک به‌شـداری له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بکه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێـک په‌راوێز بخرێت. هیواشی خواست له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا هه‌موو لایه‌ک بگه‌نه ڕێـکه‌وتن له باره‌ی هه‌رسێ پـۆسته سه‌ره‌کیـیه‌که بۆ ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و یه‌کلایی بکرێته‌وه.
پاشان سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و دکتۆر نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیران و هه‌ردوو جێـگری سه‌رۆک کۆمار تاریق ئه‌لهاشمی و عادل عه‌بدولمه‌هدی و دکتۆر ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیـیه و دکتۆر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری و عه‌مـمار ئه‌لحه‌کیم و چه‌ندانی تر وتاریان خوێنده‌وه و ده‌سـپـێشـخه‌ریـیه‌که‌ی بارزانیان به به‌رز نرخاند و جیاوازی بیروڕایان له‌سه‌ر هه‌ندێـک خاڵ نیشـاندا، به‌ڵام کۆک بوون له‌سه‌ر کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانی پـێـکهێنانی حکومه‌تی شه‌راکه‌تی نیشـتیمانی له عێراقدا.
دوای ته‌واوبوونی وتاری سه‌رکرده‌کان به‌شی دووه‌می به‌رنامه‌ی کاری ئه‌مڕۆی کۆبوونه‌وه‌که که په‌سه‌ندکردنی خشته‌کاری کاری کۆبوونه‌وه‌کان بوو به تێـکڕا له لایه‌ن سه‌رکرده‌کانه‌وه خشته‌ی کار په‌سه‌ندکرا که خۆی له نزیکه‌ی 12 خاڵ ده‌نوێنێت، له‌وانه پابه‌ندبوون به ده‌سـتور و ته‌وافوق و هاوسه‌نگی و ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی بۆ سیاسیه‌تی سـتراتیژی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری و ئاشـته‌وایی نیشـتیمانی و چاکسـازی و کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و زه‌مانه‌ت به یه‌کلایی‌کردنه‌وه‌ی هه‌رسێ پـۆسته سه‌ره‌کیـیه‌که.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:08 خوله‌كه.