له به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامی تۆپـبارانی ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له لایه‌ن هێزی تۆپـخانه و زه‌مینی و فڕۆکه‌ی هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ تورکیا و ئێران، ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌که زیادده‌بێت و داوای ڕاگرتنی ئه‌م پـرۆسه سه‌ربازیـیه ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها داوا له ڕێـکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ن که ڕۆڵی خۆیان له‌م باره‌یه‌وه بـبینن.
پـێشـنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7 ی نۆی که‌مپـینی شه‌قام له پـێناو نیشـتیمان خۆپـیشـاندانێـکی هێمنانه‌یان بۆ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێـکخست و له‌وێ یاداشـتنامه‌یه‌کیان پـێشـکه‌شکردن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:48 خوله‌كه.