وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو پـێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 7 ی نۆڤه‌مبه‌ر له ڕێی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل گه‌یشته شـاری هه‌ولێر و سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح پـێشـوازیان لێـکرد.
داوود ئۆغڵو له لێـدوانێـکیدا بۆ میدیاکان ڕایگه‌یاند که ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی دوو کۆبوونه‌وه‌یه له هه‌ولێر و به‌غدا و گوتی تورکیا بوونی عێراقێـکی سه‌قامگیر به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت و یارمه‌تی عێراق بدات له ڕووی سـیاسیـیه‌وه و هیوای خواست ئاسایش و ئه‌من له ماوه‌یه‌کی نزیکدا له عێراق به‌رقه‌راربێت.
سه‌باره‌ت به پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی چاوه‌ڕوانکراوی عێراق و هه‌وڵه‌کانی لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانی دروسـت نه‌کردنی حکومه‌تی عێراق داوود ئۆغڵو ڕۆڵی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سـعود بارزانی به‌رز نرخاند له نزیـکردنه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقیـیه‌کان که چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت سبه‌ی دووشه‌ممه له هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوانیاندا ئه‌نجام بدرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌رپه‌رشـتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی ( هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت) کرد که بڕیاره تیایدا هه‌ڵوێسـتی لایه‌نی کوردی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌ت گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نوێنه‌رانی پـێنج لایه‌نی سیاسی به‌شـداربن.
شـایه‌نی باسه دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو به سه‌ردانێـک به‌ره‌و به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێکه‌وت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:19 خوله‌كه.