پـێش نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28 ی یه‌ک و له شـاری هه‌ولێر کۆنگره‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی سوریا له ده‌ره‌وه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی کوردانی سوریا و که‌سایه‌تیـیه سیاسی و ڕۆشـنبیری و ئه‌کادیمیـیه‌کان ئه‌نجام‌درا که بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام‌ده‌بێت.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سـعود بارزانی و هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له حزبه سیاسیـیه‌کانی هه‌رێم ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی ده‌سـپـێـکی کۆنگره‌که بوون.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان له وتاره‌که‌یدا گوتی " ده‌مانه‌وێت ئێوه‌ی کوردانی سوریا به ئازادانه بڕیار بده‌ن و ناکۆکی و توندوتیژی وه‌لاوه‌بنێن، ئێمه‌ش پـشـتگیریتان لێده‌که‌ین، به‌ڵام مه‌رجی ئێمه بۆ پشـتگیریتان یه‌ک‌ڕیزیتانه و پـێویسته له عه‌قڵیـیه‌تی حزبایه‌تی ته‌سه‌ک خۆ به‌دور بگرن و هه‌تا یه‌کگرتوو بن گه‌یشتن به مافه‌کانی خۆتان مسۆگه‌ر ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.