له شـار و شـارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان چه‌ندین ئاژه‌ڵی بێ خاوه‌ن و به‌ره‌ڵا هه‌ن وه‌ک بشیله و سه‌گ و که‌ر و جۆری دیکه‌ش. هه‌ندێـک له‌وانه ده‌کوژرێن به پـێلێنانی ئۆتۆمبیل و هه‌ندێـکیش له برسـان و هه‌ندێـکیش به ده‌سـتی که‌سـانێـک به ئه‌نقه‌ست.
سه‌گ کوشتن نه‌ریتێـکی باو بوو و پاشـان پـۆلیسی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌کرا له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه به بیانوی گواسـتنه‌وه‌ی نه‌خۆشی بۆ مرۆڤ.
زۆر جار ڕێـکخراو و کۆمه‌ڵه‌کانی داکۆکیکردن له مافی ئاژه‌ڵ دێنه وه‌ڵام سه‌باره‌ت به‌م دیاردانه. زۆر جاریش وابووه مرۆڤێـک یان زیاتر کوژراون ، به‌ڵام بکوژ ده‌سـتگیر نه‌کراوه یان پـێی نه‌زانراوه.
له ڕووداوێـکی سه‌یر و ده‌گمه‌ن گه‌نجێـک که خه‌ڵـکی گوندێـکی قه‌زای که‌لاره له ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌سـتگیرده‌کرێت به تۆمه‌تی کوشـتنی کهرێـک که خۆی خاوه‌نی بوو.
بۆ به‌دواداچوونی بابه‌ته‌که له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عومه‌ر کڵۆڵ سـکرتێری گشـتی گرووپی که‌رگه‌لی کوردسـتان که دانیشـتووی شـاری سلێمانیـیه و ئه‌و سـکاڵای له‌سه‌ر بکوژه‌که تۆمارکردبوو گوتی:
" من له ئێواره‌ی 8 ی مانگی دوازده له ئه‌ندامێـکی خۆمانه‌وه له‌و گونده ته‌له‌فونم بۆ کرا و گوتی که‌سێـک به ناوی گۆران عه‌بدولکه‌ریم که‌ری ناو ڕانه‌که‌ی خۆی به دوو گولـله‌ی کڵاشینکۆف کوشـتووه هه‌تا بزانێت چۆن گیانی ده‌رده‌چێت، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا که‌ره‌که له خزمه‌تیدا بووه و هاتووچۆی پـێـکردووه. بۆیه هه‌رچۆنێـک بوو شه‌وه‌که‌ی خۆم گه‌یانده شوێنه‌که و وێنه‌ی که‌ره‌که‌م گرت و بۆ به‌یانیـیه‌که‌ی له دادگای ناوچه‌ی ڕزگاری سـکاڵام تۆمارکرد و مه‌سه‌له‌که ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌می پـۆلیس کرا و لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کرا، به‌ڵام بکوژه‌که نه‌گیرا."
عومه‌ر کڵۆڵ له درێژه‌ی باسه‌که‌ی ده‌ڵێت ئه‌و له به‌رامبه‌ردا بێ ده‌نگ نه‌بووه و ڕۆژانه سکاڵای له لای ده‌زگاکانی پـۆلیس کردووه و گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر حکومه‌تێـک نه‌توانێت شوانێـک ده‌سـتگیربکات ئێدی چۆن ده‌توانێت تێرۆریسـتێـک بگرێت. ده‌ڵێت تا له 19 ی مانگدا ده‌سـتگیریان کرد و هه‌ر شه‌وه‌که‌ی کۆمه‌ڵێـک که‌سـانی عه‌شایه‌ر چوون بۆ ماڵه‌وه بۆ لای هه‌تا له مه‌سه‌له‌که خۆشبێت، عومه‌ر کڵۆڵ ده‌ڵێت له وه‌ڵامدا گوتوومه ئه‌گه‌ر عوسمانی برامی بکوشتایه لێـیخۆش ده‌بووم چونکه ده‌مگوت عوسمان مرۆڤه و ڕه‌نگه قسه‌ی کردبێت، به‌ڵام ئه‌و که‌ره بێ ده‌سه‌ڵاته هیچ تاوانێـکی نیـیه بۆ کوشـتویه‌تی، بۆیه من له‌و تاوانه خۆش نابم.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌رێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:08 خوله‌كه.