Accessibility links

خۆپـیشـاندانی پـشـتیوانی له‌ حکومه‌ت له‌ هه‌ولێر سـازده‌کرێت

  • Omar Farhadi

خۆپـیشـاندانی پـشـتیوانی له‌ حکومه‌ت له‌ هه‌ولێر سـازده‌کرێت

خۆپـیشـاندانی پـشـتیوانی له‌ حکومه‌ت له‌ هه‌ولێر سـازده‌کرێت

له‌ به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر کاتژمێر 11ی نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26 ی شوبات، هه‌رچه‌نده‌ پـشـووی فه‌رمی فه‌رمانگه‌ حکومیـیه‌کان بوو‌، وه‌لێ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ قوتابـیانی کوڕ و کچ به‌ چه‌ند پاسێـکی گه‌وره‌وه‌ هاتبوونه‌ ئه‌وێ و هه‌ندێـکیان چه‌ندین چه‌پکه‌ گوڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ده‌سـتکردیان هه‌ڵگرتبوو و ئه‌وانی دیکه‌ش هه‌ر یه‌که‌ و چنێـک گوڵیان به‌ده‌سـته‌وه‌ بوو و پـێشـکه‌شی نه‌وزاد هادی پارێزگای هه‌ولێریان کرد که‌ له‌ پـێشـوازی ئه‌واندا بوو.

چه‌پکه‌ گوڵه‌کان له‌گه‌ڵ کورته‌ گوته‌ درانه‌ ده‌ست پارێزگار و هه‌روه‌ها ده‌رگای سه‌ره‌کی ته‌لاری پارێزگاکه‌ش به‌ تاکه‌ گوڵه‌کان گوڵباران کران.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌رێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:15 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG