Accessibility links

که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان داوای دادگاییکردنی سه‌رانی فه‌وجه‌ کوردیـیه‌کانی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن ده‌که‌ن

  • Omar Farhadi

ژماره‌یه‌ک له‌ که‌سوکاری قوربانیانی پـرۆسه‌کانی ئه‌نفال که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی دیکتاتۆری سه‌دام حسێن له‌ کۆتایی هه‌شـتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی کورد نشینی پارێزگاکانی کوردسـتان ئه‌نجام درا و هه‌زاران قوربانی لێـکه‌وته‌وه‌ و‌ له‌م پـرۆسانه‌شدا ژماره‌یه‌ک کورد که‌ فه‌وجی چه‌کداریان پـێـکهێنابوو و هاوکاری سـوپای عێراق بوون به‌شـداری کوشتن و ڕاگواسـتن و خابورکردنی گوند و شارۆچکه‌کانیان کردبوو.

پـێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ خۆپـیشـاندانێـکی هێمنانه‌یان له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌ شـاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا و چه‌ندین دروشمی جیاجیایان به‌رزکردبۆوه‌ و یاداشـتێـکی داواکاریـیه‌کانیان ئاماده‌کردبوو که‌ پـێویسـته‌ دادگایی ئه‌و که‌سـانه‌ بکرێت به‌پـێی یاسا و پله‌ و پایه‌ی حزبی و حکومیـیان لێ بسه‌نرێته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:58 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG