له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق وه‌ک زۆر وڵاتانی دونیا خه‌ڵـکانێـک هه‌ن خۆبه‌خش و پاره به‌خشن به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ سـوودی گشـتی. هه‌ندێـک خوێن ده‌به‌خشن بۆ که‌سـانی نه‌خۆش و ئه‌وانه‌ی پـێویستیان پـێـیه‌تی، هه‌ندێـک مزگه‌وت دروست ده‌که‌ن، هه‌ندێـک قوتابخانه.
دیارده‌ی به‌خشین که هه‌ندێـک پـێی ده‌ڵێن خێرخوازی له پارێزگای هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان به‌دی ده‌کرێت.
ده‌کرێت به‌خشینی چاکه‌تی زسـتانی به فروه پـۆشـراوی سه‌ر به کڵاو که به قه‌مسه‌ڵه ناسراوه له لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی ئه‌هلیـیه‌وه که نزیکه‌ی 3 هه‌زار قه‌مسه‌ڵه‌یه بۆ قوتابیان و خوێندکارانی پـۆله‌کانی بنه‌ڕه‌تی به هێمایه‌ک یان نمونه‌یه‌ک بۆ ئه‌و دیارده‌یه باسی لێوه بکرێت.
له‌و باره‌یه‌وه عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ڕاپـۆرتی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:19 خوله‌كه.