Accessibility links

ئاهه‌نگێـک به‌ بۆنه‌ی 114 هه‌مین سـاڵیادی ڕۆژنامه‌ی کوردسـتان له‌ هه‌ولێر سـازده‌کرێت

  • عومه‌ر فه‌رهادی

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 22 ی مانگی چوار یادی 114 سـاڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردیـیه‌ که‌ له‌ شـاری قاهیره‌ی پایته‌ختی وڵاتی میسر ده‌رچوو له‌سه‌ر ده‌سـتی ڕێزدار مقداد مدحه‌ت به‌درخان به‌ ناوی " کوردسـتان". ئه‌م ڕۆژه‌ سـاڵانه‌ وه‌ک ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی یادی‌ده‌کرێته‌وه‌.

به‌م بۆنه‌یه‌ش له‌ شـاری هه‌ولێر به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشـتی ڕاگه‌یاندن له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشـنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و لقی هه‌ولێری سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردسـتان و به‌شی ڕاگه‌یاندن له‌ کۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ئاهه‌نگێـک سـازکرا و خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌ 30 ڕۆژنامه‌ونووسی شه‌هیدی ئه‌م پـیشه‌یه‌ که‌ ته‌نها خانه‌واده‌ی هه‌شـتیان ئاماده‌بوون، هه‌روه‌ها 4 فۆتۆگرافه‌ری ڕۆژنامه‌وانی، جگه‌ له‌مانه‌ 7 ڕۆژنامه‌ونووس خه‌ڵاتکران که‌ ئه‌م به‌ڕێزانه‌بوون:
1) مومتاز حه‌یده‌ری.
2) عومه‌ر فه‌رهادی.
3) عه‌بدول غه‌نی عه‌لی یه‌حیا.
4) مه‌غدید حاجی.
5) عه‌بدول قادر عه‌لی مه‌ردان.
6) خالید به‌کر ئه‌یوب.
7) محه‌مه‌د زاده‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4:06 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG