Accessibility links

هه‌وڵێـکی تێرۆریسـتی له‌ باشوری شـاری هه‌ولێر پـوچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه‌

  • Omar Farhadi

هه‌وڵێـکی تێرۆریسـتی له‌ باشوری شـاری هه‌ولێر پـوچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه‌

هه‌وڵێـکی تێرۆریسـتی له‌ باشوری شـاری هه‌ولێر پـوچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه‌

کاتژمێر یه‌کی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ یه‌کی تشرینی دووه‌م و له‌ بازگه‌ی گرده‌ ڕه‌شه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ باشوری شـاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر ڕێـگای سه‌ره‌کی نێوان هه‌ولێر و که‌رکوک، گه‌نجێـکی ته‌مه‌ن 25 سـاڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی هۆبه‌ی دژه‌ تیرۆر له‌ ئاسایشی هه‌ولێر کوژرا.

کوژراوه‌که‌ به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بووه‌ و له‌ ناسـنامه‌ عێراقیـیه‌که‌یدا ده‌رکه‌وتووه‌ ئۆتۆمبیلی ژماره‌ 8940 ی فه‌حسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی جۆری پـیکابی دوو ته‌نی مارکه‌ی کیای پـێبووه‌ و زیاتر له‌ 100 کیلۆگرام له‌ مادده‌ی C4 هه‌ڵگرتووه‌ و به‌نیازی خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ بووه‌ له‌ بازگه‌که‌ یان له‌ شـاری هه‌ولێر ئه‌گه‌ر ده‌رباز بـبوایه‌.

ته‌رمی کوژراوه‌که‌ ڕه‌وانه‌ی داد پـزیشـکی کراوه‌ و لێـکۆڵینه‌وه‌ش له‌ لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌رده‌وامه‌.

شایه‌نی باسه‌ بڕیاره‌ به‌یانـنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ ورده‌کاری ڕووداوه‌که‌ له‌ لایه‌ن ئاژانسی پاراسـتنی هه‌رێم ڕابگه‌یه‌نرێت دوای ته‌وابوونی لێـکۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تایـیه‌کان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG