Accessibility links

هه‌رێمی کوردسـتان و ئوردن یادا‌شـتێـک بۆ هاوکاری ته‌ندروستی مۆرده‌که‌ن

  • Omar Farhadi

به‌رهه‌م سـاڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له‌گه‌ڵ نایف هایل ئه‌لفایز وه‌زیری ته‌ندروستی شـانشینی ئوردن له‌ هه‌ولێر کۆده‌بێته‌وه‌، چوارشه‌ممه‌ 15 ی نۆی 2010

به‌رهه‌م سـاڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له‌گه‌ڵ نایف هایل ئه‌لفایز وه‌زیری ته‌ندروستی شـانشینی ئوردن له‌ هه‌ولێر کۆده‌بێته‌وه‌، چوارشه‌ممه‌ 15 ی نۆی 2010

وه‌زیری ته‌ندروستی شـانشینی ئوردن نایف هایل ئه‌لفایز و شـاندێـکی یاوه‌ری له‌ 15 ی مانگی نۆوه‌ له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقن به‌ مه‌به‌ستی پـته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوانیان له‌ بواری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتیدا.

هه‌ر له‌و پـێناوه‌دا یادا‌شـتێـک بۆ له‌ یه‌ک تێـگه‌یشتن و هاوکاری له‌ بواری ته‌ندروستی له‌ نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و ئوردن مۆرکرا و شه‌وی شه‌ممه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌وڵێر ورده‌کاری یاداشـته‌که‌ خرایه‌ ڕوو.

عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:47 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG