راگه‌یاندراوه که پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18 ی نیسـان و له نێوان باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین و مزگه‌وتی ڕه‌شـاد موفتی و نزیک کۆلێژی ئاداب ژماره‌یه‌ک له قوتابیان که به 200 که‌سێـک مه‌زه‌نده ده‌کران خۆپـیشـاندانێـکیان ئه‌نجام دا که‌وا دیاربوو پـێشـتر هێزه ئه‌منیـیه‌کان ئاماده‌بوون بۆ ڕێـگرتن له ئه‌نجامدانی. شوێنه‌که به درێژایی شه‌قامی سه‌ره‌کی هه‌ولێر- که‌رکوک قه‌ره‌باڵغی به‌رچاوی پـێوه دیاربوو.
له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی گوتی که خۆپێشاندان له هه‌ولێر نه‌کراوه و ئه‌وه‌ی ڕویداوه ئاهه‌نگێکی ده‌رچوونی قوتابیان بووه و له شاشه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆن روماڵ کراوه.
له ڕووداوه‌که وه‌ک ژماره‌یه‌ک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پـێدا ژماره‌یه‌ک بریندار و دهسـتگیرکراویشی تیادا به‌دی ده‌کرێت له ناویاندا چه‌ند ڕۆژنامهنووسێـک.
له لێـدوانێـکی تایبه‌تدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کاروان سـاڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که له شوێنی خۆپـیشـاندانه‌که ئاماده بوو بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی:
" ئه‌مڕۆ کاتژمێر 1:30 جه‌ماوه‌ری شـاری هه‌ولێر به تایبه‌تی مامۆسـتا و خوێندکارانی زانکۆ و هه‌روه‌ها به‌شێـک له مامۆسـتایان و ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی خۆپـیشـاندانێـکیان له به‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ڕێـکخست. له سه‌ره‌تای خۆپـیشـاندانه‌که کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵـک به جلی مه‌ده‌نیـیه‌وه هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر خۆپـیشـانده‌ران و به ڕه‌فتارێـکی زۆر ناشیاوانه له کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵکیان دا. پاشان کۆمه‌ڵێـک په‌رله‌مانتار ڕوویان کرده ئه‌و شوێنه و ئیستفزازی په‌رله‌مانتاره‌کانیش کرا و ئیهانه کران، وه یه‌کێـک له‌وانه‌ی که لێی دراوه دکتۆر محه‌مه‌د کیانی که ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و هه‌روه‌ها دکتۆر هوشیار و دکتۆر سلێمان که مامۆسـتایانی زانکۆن و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـک مامۆسـتای تر و ژماره‌یه‌ک که‌سی دیکه وه‌کو حه‌مید و مه‌ریوان حه‌سه‌ن و هه‌ژار ئه‌نوه‌ر و سـتافی KNN و ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه ، وه ئه‌وانه‌ی که لێـیان دراوه شوێنی لێدان و ئهشـکهنجهدانیان پـێوه دیاره. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێـک هاوڵاتیانی تر ڕفێندراون و بۆ شوێنی نادیار براون وه‌کو سه‌لیم قادر عه‌بدوڵڵا. هه‌تا ئێسـتا له ده‌وروبه‌ری زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین بارێـکی نائاسایی هه‌یه و چوارده‌وری کۆلێژه‌کان به هێزه‌کانی ئاسایش و پـۆلیس ته‌نراون. هه‌روه‌ها هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند ماڵێـک، له‌وانه ماڵی براکان و خانه‌واده‌ی دکتۆر پـشـتیوان که به شێوازی ناشیاو وه‌ک لێدان و بریندارکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دانیان و هه‌تا ئێسـتا ئه‌و شێوه هه‌ڵکوتانه سه‌ره له هه‌ولێر به‌رده‌وامه."
پاشـان کاروان سـاڵح سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی خۆپـیشـاندان ده‌ڵێت ئه‌وه بۆ جاری سێـیهمه ڕێـکخه‌رانی خۆپـیشـاندان داوای مۆڵه‌تی خۆپـیشـاندان ده‌که‌ن، که‌چی به پاساوی جیاجیا مۆڵه‌تیان پـێنهدراوه که خۆپـیشـاندان بکه‌ن، وه ئه‌وانه‌ی که داوای خۆپـیشـاندانیان کردووه له کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵک پـێـکهاتوون که بریتین له ده‌یان مامۆسـتای ئاینی و مامۆسـتایانی زانکۆ و که‌سـایه‌تی و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووس و چالاکوانانی ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی شـاری هه‌ولێر که بۆ جاری سێـیهمه داوای خۆپـیشـاندان ده‌که‌ن له شـاری هه‌ولێر، به‌ڵام له لایه‌ن سه‌رۆکی یه‌که‌ی ئیداری و وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ڕێـگایان پـێنهدراوه که ئه‌و خۆپـیشـاندانانه بکه‌ن، بۆیه لێره‌وله‌وێ چه‌ندین جار ئه‌وانیان ئاگادارکردۆته‌وه که ئێمه ده‌مانه‌وێت ئیراده‌ی خۆمان و ڕای خۆمان بۆ ده‌سه‌ڵات ڕابگه‌یه‌نین که خۆپـیشـاندانه‌کانی ئێمه، خۆپـیشـاندانی مه‌ده‌نین و خۆپـیشـاندانی شه‌رعین و هه‌ر هاوڵاتیـیه‌ک له‌و هه‌رێمه‌دا بۆی هه‌یه ته‌عبیر له ڕای خۆی بکات و داوای خۆپـیشـاندان بکات، به‌ڵام که مۆڵه‌تیان نه‌داوه‌تێ ئه‌نجامه‌که به‌وه که‌وته‌وه که ئه‌م خۆپـیشـاندانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌بێ مۆڵه‌ت له هه‌رێمی کوردسـتان و به تایبه‌تی له شـاری هه‌ولێر سـازبکرێت و ته‌وقی ئه‌و دڵه ڕاوکێـیهیان شـکاند، به‌ڵام جۆرێـک له توندوتیژی و جۆرێـک له بارێـکی ناسه‌قامگیری باڵی به‌سه‌ر شـاری هه‌ولێردا کێشـاوه و جۆرێـک له بارێـکی نائاسایی له شـاری هه‌ولێردا تا ئه‌م ده‌قه‌یه به‌رده‌وامه.