Accessibility links

عه‌مر موسا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌کات

  • Omar Farhadi

عه‌مر موسـای سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌روه‌ی عێراق هوشیار زێباری له‌ ده‌می گه‌یشـتنی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت، دووشه‌ممه‌ 10 ی دوازده‌ی 2011

عه‌مر موسـای سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌روه‌ی عێراق هوشیار زێباری له‌ ده‌می گه‌یشـتنی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت، دووشه‌ممه‌ 10 ی دوازده‌ی 2011

ئه‌مینداری گشـتی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی عه‌مر موسا دوای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی و ئاماده‌بوونی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و خوێندنه‌وه‌ی وتارێـک.

هه‌روه‌ها دوای سه‌ردانی بۆ شـاری ئه‌لنه‌جه‌ف ئه‌لئه‌شـره‌ف و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌ ئاینزاکان عه‌لی سیسـتانی، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ عه‌مر موسـا گه‌یشـته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان له‌گه‌ڵ شـاندی یاوه‌ری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هوشیار زێباری که‌ هاوسه‌فه‌ری ئه‌و بوو.

پاشـان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی کۆبوونه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا جگه‌ له‌ شـاندی یاوه‌ری ئه‌مینداری گشـتی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هوشیار زێباری و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردسـتان که‌ریم شنگالی و دکتۆر تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروسـتی هه‌رێم ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوون.

عه‌مر موسا پـێشـتر له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاندبوو بۆ میدیاکان که‌ ئه‌و سه‌ردانی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌کات و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپـرسـانی هه‌رێمه‌که‌ کۆده‌بێته‌وه‌ و سه‌درانه‌که‌ی بۆ عێراق له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌کاریـیه‌کانه‌ بۆ ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌ بڕیاره‌ له‌ کۆتایی مانگی ئاداری داهاتوو له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG