کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌مه 5 چالاکوانی سڤیلیان له سێداره دا که چواریان کوردن (فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی، شیرین عه‌لم هولوو).
عومه‌ر ئێلخانی‌زاده، سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م کاره بووه‌ته هۆی بێزاری مه‌ردومی کوردستان و خانه‌واده‌ی زیندانیانی سـیاسی و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی حوکمی ئیعدامیان بۆ ده‌رچووه، له شاره‌کانی کوردستان کۆبوونه‌ته‌وه و به‌ره‌و تاران که‌وتوونه‌ته ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی له خوپـیشاندانی دژ به ڕژێم به‌شداری بکه‌ن. ده‌شڵێت ڕژێمی له شاره گه‌وره‌کانی کوردسـتان "حکومه‌ت نیزامی" راگه‌یاندووه و هه‌موو کوچه و سه‌رشه‌قامه‌کانیان گرتووه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک شوێن چه‌کی قورسیشـیان داناوه.
عومه‌ر ئێلخانی‌زاده له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت گرنگ نیـیه ئه‌و ئیعدامکراوانه لایه‌نگری چ حیزب و لایه‌نێـک بووبن، ئه‌وانه خه‌باتکاری مافی مرۆڤ بوون، ڕۆژنامه‌وان بوون، چالاکوانی خه‌باتی مه‌ده‌نی بوون، وه هه‌مووشیان به‌رگریـیان له حیزبه کوردیـیه‌کان کردووه و لایه‌نێـک نه‌بوون که دژی لایه‌نێـکی دیکه بن، بۆیه هه‌موو خه‌ڵکی کوردسـتان شـانازی به خۆڕاگریـیان ده‌کات، وه هه‌موو کوردسـتانیش ده‌بێت له پشت سه‌ریانه‌وه بێت چ ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه و چ ئه‌وانه‌ی ئیعدام‌کراون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:42 خوله‌كه.