په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی په‌سند کرد.
پرۆژه یاساکه، رۆژی سێشه‌ممه به 68 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 25 ده‌نگ په‌سند کرا.
سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی ده‌نگ نه‌دانی ئۆپۆزسیۆن به بودجه‌ی هه‌رێم، عومه‌رعه‌بدولعه‌زیز، سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت، گرفته سه‌ره‌کیه‌کانی بودجه به چاره‌سه‌رنه‌کراوی ماونه‌ته‌وه. له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا، ناوبراو گوتی که حکومه‌ت به‌رپرسی سه‌ره‌کیه له چاره‌سه‌نه‌کردنی گرفته‌کان و لایه‌نی دووه‌می به‌رپرسیار په‌رله‌مانه.
سه‌باره‌ت به هاوکاری نێوان په‌رله‌مانتارانی لیستی کوردستانی ده‌سه‌ڵاتدار و لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن، په‌رله‌مانتار عومه‌رعه‌بدولعه‌زیز گوتی، " من ده‌ستخۆشی له فراکسیۆنی کوردستانی ده‌که‌م که هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ربڕی بۆ پشتیوانی کردنی زۆرێک له پێشناره‌کانی ئۆپۆزسیۆن." ناوبراو گوتیشی ئه‌م دیارده‌یه "گه‌شه‌یه‌که له هزری سیاسی و بیرکردنه‌وه‌ی دیموکراسی له کوردستاندا."
بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار عومه‌رعه‌بدولعه‌زیز، فایلی ده‌نگی ژێره‌وه کلیک بکه.