چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له ماوه‌ی 48 کاتژمێری داهاتوودا سه‌رۆک باراک ئۆباما سه‌ردانی که‌ناره‌کانی سه‌ر که‌نداوی ئه‌مه‌ریکا بکات تا ئاگاداری ئه‌و زیانانه بێت که که‌وتوونه‌ته‌وه له ئاکامی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌ڵه نه‌وتێکی گه‌وره به‌سه‌ر ئاوی ده‌ریای ناوچه‌که‌دا.
ده‌مڕاستێـکی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ده‌یه‌وێت له نزیکه‌وه له چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌ڵه نه‌وته‌که ئاگادارببێت. ئێستا په‌ڵه نه‌وته‌که گه‌یشـتۆته که‌ناره‌کانی سـتانی لویزیانای باشوری ئه‌مه‌ریکا، وه بووه‌ته مایه‌ی دروستبوونی چه‌ندین کێشه‌ی گه‌روه بۆ ژینگه‌ی ناوچه‌که.
نزیکه‌ی 800 هه‌زار لیتر له نه‌وتی خاو ڕۆژانه ده‌ڕژێنه ناو که‌نداوی مه‌کسیک، پاش ئه‌وه‌ی له 20 ی مانگی چواردا ته‌قینه‌وه‌یه‌ک که هۆکاره‌که‌ی تا ئێسـتا نه‌زانراوه له سه‌کۆیه‌کی ده‌رهێنانی نه‌وت له ناو ئاوی نزیک که‌ناره‌کانی ئه‌مه‌ریکادا ڕوویدا و تیایدا 11 کارێـکاریش گیانیان له‌ده‌سـتدا. پاش دوو ڕۆژ له ته‌قینه‌وه‌که سه‌کۆکه نوقم بوو.
ده‌سه‌ڵاتداران له‌وه ده‌ترسن ئه‌م ڕووداوه زیانی زیاتری لێـبکه‌وێته‌وه وه‌ک له‌وه‌ی له لێچوونی 39 ملیۆن لیتر نه‌وت له تانکه‌ری که‌شـتی Exxon Valdez که‌وته‌وه له ئالاسکا له سـاڵی 1989 دا.
فه‌رماندارانی هه‌ریه‌ک له سـتانه‌کانی لویزیانا و ئه‌له‌باما و فلۆریدا و میسـسپی باری نائاسایی‌یان ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی په‌ڵه نه‌وته‌که له که‌ناره‌کانی سـتانه‌کانیان نزیـک ده‌بێته‌وه.
حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ کۆمپانیای بریتش پـترۆلیۆم BP پـێکه‌وه کارده‌که‌ن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و لێچوونی نه‌وته. به‌ڵام به‌هۆی بای به‌هێز و شه‌پـۆلی به‌رزی ئاوی ده‌ریاوه هه‌وڵه‌کانیان کۆسپی هاتۆته به‌رده‌م.