Accessibility links

ئێران ده‌ستیکردووه‌ته‌وه‌ به‌ هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ناوچه‌ سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان

  • عومه‌ر فه‌رهادی

ئێران ده‌ستیکردووه‌ته‌وه‌ به‌ هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ناوچه‌ سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان

ئێران ده‌ستیکردووه‌ته‌وه‌ به‌ هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ناوچه‌ سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ هێزه‌کانی سوپای ئێران به‌ چه‌کی سوک ده‌ستڕێژی گولله‌یان کردووه‌ته‌ سه‌ر کۆچه‌رو مه‌ڕداره‌کانی کۆێستانه‌کانی ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران. به‌ هۆی ئه‌و هێرشانه‌ له‌ کۆێستانه‌کانی کانی خانزات له‌ دۆڵ سێبه‌ر فه‌رمان حه‌سه‌ن پیرداودی شوانکاری ته‌مه‌ن 16 ساڵان بریندار بوو. به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی گه‌ێنرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سۆران کرا به‌ڵام له‌ ڕێگا گیانی له‌ ده‌ست دا.

شایانی باسه‌ ماوه‌یه‌که‌ فڕۆکه‌کانی تۆرکیاو تۆپخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوچه‌ سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆردومان ده‌که‌ن به‌ بیانوی بوونی چه‌کدارانی په‌که‌که‌ و په‌ژاک له‌ ناوچه‌که‌دا.

په‌یامنێرمان عومه‌ر فه‌رهادی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ناردووین

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ بن ماوه‌که‌ی 1:26 خوله‌که‌

XS
SM
MD
LG