سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت بازاڕه‌کانی دراو و بۆرسه‌ی واڵ سـتریت پـێویسـتیان به چاکسـازی به په‌له هه‌یه، هاوکاتی ئه‌وه‌ی حکومه‌ت کۆتایی به ژماره‌یه‌کی زۆری به‌رنامه نائاسایی‌یه‌کانی خۆی بۆ کۆمه‌کردن ده‌هێنێت، ئه‌وانه‌ی له ده‌می قه‌یرانی دارایـیدا داینابوون.
ڕۆژی شه‌ممه و له گوتاری هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ئه‌و به‌رنامانه یارمه‌تی دا له ڕاگرتنی له‌ده‌سـتدانی کاری ملیۆنها که‌س. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کرد به‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریکاوه بڵاوکرایه‌وه که تیایدا هاتبوو ئه‌و به‌رنامانه‌ی 2 سـاڵه دانراون بۆ ڕزگارکردنی که‌رته‌کانی دووچاری گرفتی ئابوری هاتوون که‌متر له 90 ملیار دۆلار له‌سه‌ر حکومه‌ت ده‌که‌وێت، که له ڕاستیدا مه‌زه‌نده ده‌کرا 500 ملیار دۆلار بکه‌وێت.
به‌ڕێز ئۆباما گوتیشی بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی، پـێویسته وڵاته‌که کۆمه‌ڵێـک چاکسـازی له سیستمی دارایی و چۆنێتی پاراستنی کڕیاران بکات.
به‌ڵام کۆماریـیه‌کان له گوتاری هه‌فتانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یاندا که له لایه‌ن سیناتۆر کای به‌یڵی هه‌چسن ی ویلایه‌تی ته‌کسـاسه‌وه پـێشـکه‌ش کرا، ده‌ڵێن ئه‌و پـرۆژه چاکسـازیـیه دارایی‌یه‌ی دیموکراته‌کان پـشـتگیری لێ ده‌که‌ن نابێته مایه‌ی ڕاگرتنی مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌کردنی دارایی ئه‌و کۆمپانیا و بانکانه‌ی له ئاینده‌دا ده‌که‌ونه قه‌یرانی دارایی‌یه‌وه.