Accessibility links

سەرۆک ئۆباما وتارێـک لە ڕۆژی سەربازانی دێرین پـێشکەش دەکات


سەرۆک براک ئۆباما ئەمڕۆ هەینی لە ڕۆژی سەربازانی دێرینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وتاری خۆی پـێشکەشکرد و تیایدا خزمەتی سەربازی بەرز نرخاند.

بەیانی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی ئارلنگتنی نیشتیمانی لە نزیک واشنتنی پایتەخت مەراسیمێـک بەو بۆنەیەوە سازکرا و دەیان سەربازی دێرێن لێی ئامادەبوون.

سەرۆک ئۆباما گوتی زۆر جار ڕۆژی سەربازانی دێرین پاش هەڵمەتێـکی توندی سیاسی دێت کە ڕاهێنانێـکە بۆ ئازادی ڕادەربڕین و ئەو حوکمڕانیـیەی خۆمان کە هەوڵی بۆ دەدەین. گوتیشی ئەم هەڵمەتانە زۆر جار ناکۆکیـیەکان لە سەرانسەری وڵاتەکە نیشان دەدەن.

پاشان سوپاسی سەربازانی دێرینی کرد و گوتی ئێمە قەرزاربارتانین تەنانەت ئەگەر بۆ جارێـکیش ئەو جل‌وبەرگە لەشکریـیەتان پـۆشیبێت. گوتیشی ئەو ئازادیـیەی ئێمە هەمانە لە سایەی ئێوەیە، خودا ئێوە و ئەو سەربازانەشی ئێستا خزمەتی وڵاتەکە دەکەن بپارێزێت.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی سەربازانی دێرین لە پاش کۆتایی‌هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم دانراوە و ساڵانە ئەمەریکایـیەکان لەو ڕۆژە مەراسیم و کۆبوونەوەی تایبەتی بۆ سـازدەکەن.

XS
SM
MD
LG