Accessibility links

سەرۆک ئۆباما باس لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات لە دە مانگی داهاتوو


براک ئۆباما دەڵێت بڕوای تەواوی هەیە کە لە ماوەی ئەم دە مانگەی لە پـۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ماویەتی، دەتوانێت لە سیاسەتی دەرەوەدا کاری باش ئەنجام بدات.

سەرۆک ئۆباما ئەمڕۆ دووشەممە لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە لە واشنتن قسەی بۆ باڵیۆز و دیپـلۆماتان کرد و ئاماژەی دا بۆ کارەکانی ئەمەریکا لە چەندان مەسەلەی نێودەوڵەتی و لە پـێش هەموویانەوە لە شەڕی دژی تێرۆردا.

گوتیشی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هەڵمەتە لەشکریـیەکەی لە دژی داعش لە عێراق و سوریا، هەروەها کاریش دەکات بۆ ڕاگرتنی چوونی خەڵکی بیانی بۆ نێو داعش و ڕەتکردنەوەی بیرۆباوەڕی داعشی.

پاشان جارێکی دیکە بەڵێنەکەی خۆی دووبارەکردەوە بۆ داخستنی بەندیخانەی گوانتانامۆ کە لە دەرەوەی خاکی ئەمەریکایە و ژمارەیەک تێرۆرستی تیایدا ماوەتەوە.

بەڵێنیشی دا لەگەڵ دۆستەکانی کاربکات بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ لیبیا و یەمەن.

باسیشی لە ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی ئێرانیش کرد و گوتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ دڵنیابوون لەوەی ئێران پابەندی ڕێکەوتنە ناوکیەکە دەبێت.

XS
SM
MD
LG