ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که ڕێـگه‌یه‌کی خێرا نیـیه بۆ کۆتایی‌هێنان به ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتین.
به‌ڕێز ئۆباما بێزاری ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر دواکه‌وتنی پـرۆسه‌ی ئاشتی، به‌ڵام گوتی به‌رده‌وامه له باوه‌ڕکردن که ئه‌م ناکۆکیـیه ده‌بێت له ڕێگه‌ی دانوستاندنی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیــیه‌کانه‌وه چاره‌سه‌ربکرێت نه‌ک له ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه.
پـێشـووتر ڕابه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینی ڕایانگه‌یاندبوو که داوای دانپـیانان به سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌یان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ن.
به‌ڕێز ئۆباما ڕاشیگه‌یاند به درێژایی ئه‌مسـاڵ گۆڕانکاری دیموکراتی هه‌ژێنه‌ر له جیهانی عه‌ره‌بیدا ڕوویداوه و گوتی له پاش ڕووداوه‌کانی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی، ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کاری زیاتریان له پـێشه بۆ یارمه‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه.
به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌رکی بێ پـێشینه له ناو لیبیادا بریتیـیه له نمونه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به به‌رهه‌م و ده‌سـتکه‌وته‌کانی هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یی. گوتیشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی ڕێگه‌یان له کۆمه‌ڵ کوشتن له لیبیادا گرت له میانی گۆڕانکاریـیه سیاسیـیه‌کانی سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵه‌وه له‌و وڵاته‌دا.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکایی داوای سـزادانی ڕژێمی سوریای کرد و گوتی خه‌ڵـکی سوریا له پـێناو هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری نه‌به‌ردی و جوامێریـیان نیشـان داوه.
هاوکات به‌ڕێز ئۆباما په‌سنی پـێشهاته‌کانی وڵاتی باشوری سودانی دا که تیایدا دره‌ئه‌نجامی ڕیفۆرمه سه‌رکه‌وتووه‌کان وڵاتێـکی سه‌ربه‌خۆی له ئه‌فریکادا دامه‌زارا.
ئاماژه‌شی دا به هه‌وڵه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له وڵاتی ئایڤری کۆست سه‌باره‌ت به یارمه‌تی ڕزگارکردنی ئه‌و وڵاته له قه‌یرانی سیاسیـیه‌وه بۆ حکومه‌تێـکی هه‌ڵبژێردراوی دیموکراتی. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شـدا به‌ڕێز ئۆباما باسی له هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر ئاسایشی جیهانی کرد وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کی ناو‌کی و داوای په‌راوێزکردنی زیاتر گوشـاری زۆرترکرد بۆ سه‌ر ئێران و کۆریای باکور سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی چه‌کی ناوکیـیان.